zagros news agency

پیاو و ئافرەتێك دەستگیركران، بەهاوكاری منداڵەكانیان دزییان كردوه‌

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی پیاو و ئافرەتێكی راگەیاند كە لە رێگەی منداڵەكانیانەوە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی چەندان تاوانی دزیكردن لە شاری هەولێر.

ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمانەوە لەسەر چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە چەند شوێنکی ناو شاری هەولێر، توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا بکەین.

بڵاویشی كردەوە: تۆمەتبارەكان بریتی بوون لە پیاو و ئافرەتێك بە ناوەکانی (ب، ز، ت) و (م، ن، ح) و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکران.

هەروەها بڵاوی كردەوە: تۆمەتبارە ئافرەتەکە منداڵەکانی کە تەمەنیان لە نێوان (7 بۆ 10) ساڵ دەبێت، بەکارهیناوە بۆ سەرقاڵکردنی هاووڵاتییان و لە چەند شوێنێکی گشتی ئامێری مۆبایل و جانتای پارەیان دزیوە، هەروەها تۆمەتبارە پیاوەکەش جامی چەند ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی شکاندووە و هەڵساوە بە دزینی کەولوپەل و پارەی ناو ئۆتۆمبیلەکان.

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییانیشی كرد کە هەمیشە هاوکاریان بووە لە پێدانی زانیاریدا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت: هەر هاوڵاتیەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە

یاسین

دژەتێرۆری عێراق: دوو کۆگای چەک و تەقەمەنی و حەشارگەیەکی داعش لە حەمرین و دیالە تێکشکێنران

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئێران، دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

دڵشاد