zagros news agency

وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەکات

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی / بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو ٢٠٢٦ دەست بە ئامادەکارییەکان دەکات بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجیانی کوردستان

لەسەر راسپاردەی بەرێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی (د. پشتیوان صادق) و بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەریەک لە کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان و هاوکات بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە و سیروان عبدالرحمن نوێنەری بەرێوەبەرایەتیەکە لە دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی دەستنیشان کراون تاوەکوو شانبەشانی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق بەدواداچوون و سەردانی ئەو ئۆتێلانە بکەن کە بۆ ساڵی داهاتوو لە شاری مەدینەی پیرۆز بۆ حاجیانی عیراق وکوردستان دەستنیشان دەکرێن لەگەڵ چاودێریکردنی ئەو خواردنەی کە بۆ حاجیان ئامادە دەکرێت.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ساڵانە ئامادەکاری باش دەکات تاوەکوو بە باشترین شێوە خزمەتی حاجیانی کوردستان بکرێت و پارساڵ و ساڵانی رابردوویش گەواهیدەری ئەو راستەبوون کە حاجیان بە چ جۆرێک خزمەت کراون و خزمەتگوزارییان پێشکەش کراوە

لەم بارەیەوە کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان راگەیاند بە سوپاسەوە ئەمساڵ لەلایەن بەرێز (د. پشتیوان صادق) راسپێردراوین بۆ ئەوەی ئەو خزمەتە پێشکەش بە حاجیان بکەین و هەر سبەی رێکەوتی ٢٢\٩\٢٠٢٥ بەرەو شاری مەدینە بەڕێ دەکەوین بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو ٢٠٢٦

گوتەبێژی حەج وعومڕەی کوردستان هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو کە هەمیشە لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێز (د. پشتیوان صادق) جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بەردەوام لە کار دابین و هەوڵ بدەین ساڵ بە ساڵ بە باشترین شێوە خزمەتی حاجیانی کوردستان بکەین و لەمبارەیەوەیش سەرکەوتنی گەورەمان بەدەست هێناوە و لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو پشکی شێری ئەو خەڵاتەمان بەرکەوتووە کە سێ ساڵە شاندی حاجیانی عیراق لەسەر ئاستی هەموو شاندی وڵاتان خەڵاتی لبیتم وەردەگرێت وەکوو باشترین شاندنی حاجیان

شایانی باسە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی چڕ و پڕ ساڵانە دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی حەج و عومڕە دەکات و ئەمساڵێش بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی کوردستان لەلایەن وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەروازەی حەج راگەیندرا کە تایبەتە بە ناونووسینی حاجیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاکسیۆس: واشنتن بە نهێنی پڕۆژەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا ئامادە دەکات

یاسین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی هەڵسوکەوت و توندوتیژییەکانی دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکات بەرامبەر خۆپشاندەران و رۆژنامەنوسان

دڵشاد

ئامانجی دوایین سەردانی قائانی بۆ بەغدا

سەڵاح