zagros news agency

ئه‌مرۆ ده‌ست به‌پرۆژه‌ گه‌وره‌كه‌ كرا ..ئومێد خۆشناو له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌روو

 

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی بە چاندنی ملیۆنان دار لە دەوروبەری شاری هەولێر دەستیپێکرد. ئەم پڕۆژە ستراتیژییە، کە چاوەڕوان دەکرێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کەمکردنەوەی خۆڵبارین، ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی هەبێت.

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس گوتی: “کاتژمێر 7:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 28/9/2025کۆمپانیای جێبەجێکار دەستی بە کارەکانی کرد. لە ڕۆژانی ڕابردوودا شوێنەکە بە تەواوی دیاریکرابوو و سیاج کرابوو، بەڵام ئەمڕۆ کاری پاککردنەوە و ئامادەکردنی ڕێڕەوەکانی نەمام چاندن دەستیپێکرد.

لە قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیەدا، کە ڕووبەرەکەی 13 هەزار دۆنم دەبێت، تەنیا داری زەیتوون و فستق دەچێنرێت. بە گشتی، حەوت ملیۆن دار لە پشتێنەی سەوزایی هەولێردا دەچێنرێت، بەڵام لەم قۆناغەدا تەنها داری زەیتوون دەچێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ عێراق کەم دەکاتەوە و بۆ پێشمەرگەش زیاتر دەکات

دڵشاد

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوکاریی سەربازیی نوێ ناردە ڕۆژئاوای کوردستان

سەڵاح

لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامی هەیە

دڵشاد