zagros news agency

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوکاریی سەربازیی نوێ ناردە ڕۆژئاوای کوردستان

 

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە ناردنی هاوکاریی سەربازی و لۆجستی بۆ بنکەکانی خۆیان لە سووریا، لە نوێترین کارواندا 17 بارهەڵگری دیکەی هاوکارییان گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازی و لۆجستی بۆ بنکەکانی خۆی لە سووریا ناردووە. ئەم کاروانە کە لە 17 بارهەڵگر پێک هاتبوو، لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی “ئەلوەلید”ەوە گەیشتووەتە ناوچەکە و لە بنکەی “قەسرک” جێگیر کراوە.

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەش دا کە لە 28ی مانگی ڕابردووشدا، 30 بارهەڵگری دیکەی هاوکاریی هاوشێوە گەیەنرابوونە هەمان بنکە لە ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم ناردنانە لە چوارچێوەی بەردەوامیی پاڵپشتیی هاوپەیمانان دێت بۆ هێزەکانی هاوپەیمان لە ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ١٦هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

یاسین

وەزارەتی دارایی راگەیندراوێک لەسەر مووچە بڵاودەکاتەوە

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و بە ئاسانی بردیەوە

یاسین