ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئەیلولی 2025، به‌ڕێز “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نوسینگەی تایبەتی خۆیدا، پێشوازی لە دادوەر “کلیر تيپو” نوێنەری وەزارەتی دادی فەرەنسا لە تورکیا و عێراق کرد، کە تایبەتە بە هاریکاری یاسایی وجێگرايه‌تى دادوەری.
له ديدارێكدا، ڕێوشوێنى بته‌وكردنى هاريكارى وهه‌ماهه‌نگى،له نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى فه‌ره‌نسا وهه‌رێمى كوردستان، وهه‌روه‌ها چۆنيه‌تى چاره‌سه‌ركردنى دۆسيه دادوه‌رييه‌كانى، هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ره‌نسا، تاوتوێكرا.
ڕێگاکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری دادوەری لە نێوان هەردوولا، و کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ دادوەرانی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى باسه‌كانى ، ديداره‌كه بوو.
لای خۆیەوە، دادوەر “تيپۆت” ستايشى لێهاتوویی دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستانى كرد، له مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ دۆسيه جۆراوجۆره‌كاندا،هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆيى كاركردنى دوور له فشار.
له كۆتايى ديداره‌كه‌دا، سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا،خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕى، وجه‌ختى له پێويستى به‌رده‌وامى هاوكارى دادوه‌رى وهه‌ماهه‌نگى، نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.

