zagros news agency

بارسێلۆنا بۆندی ئەستێرەیەکی لاوی نوێکردەوە

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە پلاتفۆرمەکانی خۆی یانەی بارسێلۆنا نوێکردنەوەی بۆندی ئەستێرەی لاوی تیپەکەی مارک بێرناڵ کاساسی ڕاگەیاند و ئەو یاریزانە تاوەکو ساڵی 2029 بەشێوەیەکی فەرمی بۆندەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە.

 

بێرناڵی ناوەڕاستکار ئەم وەرزە بەشداری 2 یاری کردوە و ئەسیتێکی هەیە و وەرزی ڕابردووش بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە،کە ئەمەش تا ڕادەیەک کاریگەری لەسەر ئاستی ئەو یاریزانە هەبوو،بەڵام هێشتا فلیکی ڕاهێنەر بارسا متمانەی تەواو دەکات بەو یاریزانە

 

بێرناڵ لەدایکبووی ساڵی 2007ـە و ئێستا تەمەنی 18 ساڵە بەیەکێک لە داهاتووەکانی یانەی بارسێلۆنا دادەندرێت و لە وەرزی ڕابردووەوە ناوی هاتۆتە نێو پێکهاتەی تیپی یەکەمی بارسێلۆنا،کە بەکۆی گشتی بەشداری 5 یاری کردوە لەگەڵ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی پەمپی ئاوهەڵکێشان لە تاران

یاسین

نۆیەر دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن نوێبکاتەوە

یاسین

لەهەولێر غازی ماڵان بە 8٫500 دینار دابەش دەکرێت

یاسین