zagros news agency

هەولێر … نەخۆشخانەی نانەكەلی کرایە سیستەمی ئەلیکترۆنی

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.9.30″ بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و بەڕیوەبەر و پزیشكانی نەخۆشخانەكە، لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ هاووڵاتییان، ڕێورەسمی ناساندن و کردنەوەی سیستەمی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی ( SKmed360 ) لە نەخۆشخانەی نانەکەلی كە نەخۆشخانەیەكی حكومی تایبەتە بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی خوێن ( هیماتۆلۆجی ) و بەربوونی خوێن و شێرپەنجەی خوێن ( ئۆنکۆلۆجی ) بەڕێوەچوو.

ئەوسیستەمە، كە سیستەمێکی نوێیە بۆ نەخۆشخانەکە، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان لەناو نەخۆشخانە بكرێت و نۆرە و كاتی سەردانی دیاریبكرێت و چارەخواز بە مافی خۆی چاوی بە پزیشکی پسپۆر بکەوێت، ئەوە جگە لە ڕێكخستنی کاروباری نەخۆشخانەکە، هەروەها ئەو سیستەمە هۆكارێكیشە بۆ كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆی سەر نەخۆشخانەکە، ئەمەش لە پێناو باشتر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆش.

جێگەی باسە، لە کابینەی نۆیەمدا، لە پێناو زیاتر خزمەت گەیاندن بە هاووڵاتییان لە رووی تەندروستییەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆری بە سێکتەری تەندروستیی داوە، لەوچوارچێوەیەشدا چەندین نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستی نوێ لە سنووری پارێزگای هەولێر دروستکراون، هەروەها بۆ پێشخستنی سێکتەری تەندروستی چەندان ئامێر و پێداویستییە پزیشکییەکان و دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی دەیان تاقیگەی پزیشکی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ زاگرۆس: سكاڵا له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دادگای فیدرالی هیچ كاریگه‌ری نییه‌

یاسین

گرنگی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا

دڵشاد