zagros news agency

سیاسەتمەدارێکی کورد: هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی و په‌له‌كردن بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەم هه‌نگاوێكی زۆر گرنگە

 

سیاسەتمەدارێکی کوردی ئێزدی رایگەیاند، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی و په‌له‌كردن بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ و پێویسته بۆ ئەم قۆناغەی كوردستان.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، سەرۆك بارزانی دیدارێكی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەنجام دا، دواتریش كۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی بەڕێوە چوو، ئەمەش ئومێدی ئەوەی لای خەڵك دروست كردووە كە كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت.

ئەو سیاسەتمەدارە گوتیشی: “زۆر گرنگه‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكات و له‌وێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، چونكه‌ له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن موزایه‌ده‌ی سیاسی دروست ده‌بێت و ناكۆكیی زیاتر دەخاتە نێوان فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌، پێویستە به‌ چاوێكی به‌رپرسیارانه‌وه‌ سه‌یری هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بكرێت بۆ ئه‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دانیشته‌كان.“

ناوبراو خسته‌ روو: ”ناكرێت له‌م قۆناغه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان په‌رله‌مان وه‌ك ئامرازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنن، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی و ده‌ستووریی كوردستانه‌، ناكرێت بكرێته‌ قوربانیی ململانێی حزبی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن. روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان نزیك ببنه‌وه‌ له ‌یه‌كتری و په‌رله‌مان ده‌ست به‌ كاره‌كانی بكاته‌وه‌، باشترین بژاره‌یه‌ بۆ ئێستای كوردستان له‌ ئاستی جیهانی ده‌ره‌وه‌.“

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەکات

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

شارەوانی کەرکووک ئاگری گرت

سەڵاح