وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئاشکرای دەکات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە نرخی پاڵپشتیی حکوومی نەوت بەسەر ماڵان دابەش دەکرێت.
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕایگەیاند: “لە هەفتەیەک تاوەکوو 10 ڕۆژی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەکەین و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست پێدەکەین.”
ئەوەشی خستەڕوو: “لە مانگی شەش داواکارییمان دایه سەرکی حکوومەت ڕەزامەندیی داوە ئەمساڵیش بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش بکرێت.”
ئاماژەی بەوەش دا: “لە سێ ساڵی پێشوودا، بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش کراوە، لە هەندێک شوێن ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە ماڵان دراوە.”
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشکراشی کرد: “ساڵانە 267 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە و بەغدا لە باشترین حاڵەتدا نەوتی سپیمان بۆ بنێرێ، تەنیا 50 ملیۆن لیتر دەنێرێت.”

