zagros news agency

بە نرخی پاڵپشتیی حکوومی دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێ

 

وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئاشکرای دەکات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە نرخی پاڵپشتیی حکوومی نەوت بەسەر ماڵان دابەش دەکرێت.

کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕایگەیاند: “لە هەفتەیەک تاوەکوو 10 ڕۆژی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەکەین و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست پێدەکەین.”

ئەوەشی خستەڕوو: “لە مانگی شەش داواکارییمان دایه سەرکی حکوومەت ڕەزامەندیی داوە ئەمساڵیش بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش بکرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “لە سێ ساڵی پێشوودا، بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش کراوە، لە هەندێک شوێن ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە ماڵان دراوە.”

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشکراشی کرد: “ساڵانە 267 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە و بەغدا لە باشترین حاڵەتدا نەوتی سپیمان بۆ بنێرێ، تەنیا 50 ملیۆن لیتر دەنێرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ عێراق: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دوولایەنەیە

یاسین

وەزیری تەندروستی : تەواوی نەخۆشخانەکانمان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی بریندارانی ئەو ڕوداوەی شاری کەرکوک

یاسین

‎ئەمریکا هۆشداری بە هاووڵاتیانی دەدا: گەشت بۆ عێراق و ئەم 20 وڵاتە مەکەن

گوران