zagros news agency

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی ڕێککەوتنامەى 11ی ئازار و ڕزگاركردنی شارى هەولێر

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

جەماوەری بەشەرەفی کوردستان
خەڵکی خۆشەویستی شاری هەولێر..

بەبۆنەى تێپەڕبوونى (54) ساڵ بەسەر ڕێككەوتنامەى 11ى ئازارى 1970 و (33)ەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شارى هەولێر، شاری ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیان، پیرۆزبایی گەرمى خۆمان ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان و خەڵکى شارى هەولێری هەردەم سەربەرز و خۆڕاگر دەکەین.

لەم دوو یادە مەزن و پڕشکۆیەدا، وەک پارێزگای هەولێر و سەرجەم یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکانی، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ لە پێناوی خزمەتکردنی زیاترى شارەکەمان و هاوڵاتییانی لە هەوڵ و كۆشش به‌رده‌وام دەبین و ئامانجەكانی شۆڕش و ڕاپەرین و بەرهەمی چەندین ساڵەى خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلەکەمان، دەكەین بە هەوێنی كاركردنمان لە پێناو بەدیهێنانی ئاواتەكانی گەلەکەمان و دابینكرنی ژیانێكی شایستە و بەختەوەر بۆیان.

دووبارە بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی ڕێککەوتنامەى 11ی ئازار و ڕاپەڕین و ڕزگاركردنی شارى هەولێر.

سڵاو و درود بۆ گیانى پاکى شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کورد و کوردستان.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.3.11

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەڵاح

ڤیدیۆی فێركاری راكێشانی پاره‌ له‌ ئامێره‌كان

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح