zagros news agency

ماموستا هەتاو هەمەوەندی: بە پلان و پرۆژە لە بەغدا خزمەتی هەموو چین توێژەکانمان دەکەین

 

دەنگی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتووتە هەموو بستێکی خاکی عێراق بە شێوەی بازنەی لە بازنەی پارێزگایی کەرکوک پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ناساندنی کاندیدەکانی هەولی زۆر باشی داوە بەردەوامە بۆ بەدەهێنانی زۆرترین دەنگ بۆ بەربژێرەکانی.

ماموستا هەتاو هەمەندی: بەربژێری ژمارە (٤) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاندن: لە ژێر رۆشنایی بەرنامە و پلانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکۆ بەربژێر لە بازنەی پارێزگای کەرکوک بەرنامەی تایبەتی خۆشم هەیە بۆ خزمەتی زیاتری لاوان و قوتابیانی خۆشەویستی ولاتەکەمان کە تاکۆ ئیستا وەکۆ پێویست خزمەتیان نەکراوە، بۆیە ئەگەر لاوان و قوتابیان و دەنگدارەانی ئازیزی کەرکوک دەنگامان بدەنێ بچینە بەغدا خاوەنی پەیمانی خۆمان لە بەرامبەر بە دەنگەرەکانمان ببینە سەر لە خزمەتی تەواوی خەلکی خۆماندابی .

ماموستا هەتاو هەمەوەندی گووتی: کاردەکەین بۆ دووبارە وەکارخستنەوەی لیژنەی ماددەیی (١٤٠) دەستووری عێراقی کە تایبەتە بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەتی کەرکوک کە لەسالی (٢٠٠٧) دورستکراوە لە رابردوو سڕکراوە دەبێت دووبارە کاری باشی بۆ بکەین تاکۆ خاکمان بگەرێتەوە باوەشی نیشتمان.

هەروەها ماموستا هەتاو هەمەوەندی، ئەوەشی خستەروو گووتی: بەڵنمان ئەوەیە کار لەسەر خێزان و پەروەردە بکەین کە پەروەدە لە ئاستی ئەو پێشکەوتنانەی ئەمرۆی جیهاندا نیە بۆیە نابێت لاوی ئێمە لەگەل تەوژمی ئەو پێشکەتنانەی ئەمرۆی جیهاندا نەبێت دواکەتووبێت بۆیە لەوە بارەییەوە پرۆژەی تایبەتمان دەبێت.

دڵشاد یونس هەرکی

 

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند پەیامێکی هاوخه‌می لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران داوای خەرج کردنی مووچەی دوو مانگی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش دەکات

یاسین