zagros news agency

ئەو تۆمەتبارەی خەزووری خۆی کوشت خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆليس کرد،

دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (١٣- ١٠ – ٢٠٢٥) هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەردەم دادگای هەولێر ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ع. م) کەوا کێشەی خێزانی هەبووە، لەکاتی هاتنەدەرەوەیان لە دادگا، تەقە لە خەزووری خۆی دەکات بەناوی (ب. ر. ع) و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕوودانی تاوانەکە، خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە

یاسین

هەڵبژاردنی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ دادگای فیدڕاڵی ناکرێت

دڵشاد

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەمیری قەتەر

یاسین