پڕوپاگەندەکانی لایەنەکان ڕۆژ بەڕۆژ چڕدەبێتەوە بۆ وەدەستهێنانی دەنگی زیاتر بۆ ئەوەی زۆرترین لە بەربژێرەکانیان بنێرەنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
شاهۆ نەجم کەرکوکی: کاندیدی ژمارە (٢) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، بەئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بۆ گەڕانەی پارسنەگی هێز لە کەرکوک و پاراستی گشت چین و توێژەکانی پارێزگاکە و خزمەتی زیاتر هاوشێوەی ئەو بەرنامە و پلانانەی کە کاک (مەسرور بارزانی) لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پێشکەشی هاوڵاتیانی کرد دەنگ بدەنە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی ببێتە ئەو خزمەت وخۆشگوزەرانیەش بگاتە شاری کەرکوکی دڵی کوردستان.
شاهۆ نەجم کەرکوکی گووتی: ئێمە پەروەردەیی ناو سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کوردستانین بۆیە لە ناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پاراستنی قەوراەیی هەرێمی کوردستان و جێ بە جێ کردنی ئەو ماددە دەستووریانەی کەوا تاکوئیستا جێ بەجێ نەکراوەپێشمەرگە ئاسا دەجەنگین کەوا بۆ وەدەستهێنانی مافەکەمان٬گەلی کوردستان بەگشتی وبەتایبەتی شاری کەرکوک خۆشەویست.
هەروەها شاهۆ نەجم کەرکوکی کاندیدی ژمارە (٢) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: داوا لە هەموو دەنگدەرانی شاری کەرکوک دەکەین بە تایبەتی ئەوانی تازە یەکەمین جارە بەشدار دەبن لە پرۆسەی هەلبژاردن بە گورتینێکی زۆر بە هێزەوە بچنە سەر سندۆقەکانی دانگدانی دەنگ بەو پارتە بدە کە (سەرۆک بازرانی) سەرۆکایەتی دەکات و هیچ کات و سات پشتی لە خەلک و خاکی کەرکوک نەکردە و ناکات لە ناو لیستەکەش دەنگ بدەنە کاندیدی ژمارە (٢) کە بەرامبەر بە دەنگەکانیان وەفادار دەبێت.
دڵشاد یونس هەرکی


