zagros news agency

بە ئامانجی پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری، بە بەهای ( 10 ملیۆن دۆلار ) ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسکۆ واژۆ كرا

 

بە ئامانجی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ڕێکخراوی یونیسکۆ لە بواری ( پەروەردە، زانست، کلتوور و شوێنە مێژووییەکان ) بە ئامادەبوونی شاندێکی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی سەفین دزەیی، بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان، لە بارەگای سەرەکی یۆنیسکۆ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ڕێككەوتنی نێوان کۆمپانیای کار و ڕێکخراوی یۆنیسکۆ ، بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار واژۆ كرا، بۆ ئەوەی چەند خانوویێک لەسەر قەڵاتی هەولێر بۆ مەبەستی گەشتیاریی نۆژەن بکرێنەوە.

ڕێککەوتنەكەی کۆمپانیای کار، كە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە و لە ساڵی 2014ـەوە لەگەڵ یۆنیسکۆ كاردەكات بۆ ماوەی چوار ساڵە، ئامانج لێی پەرەپێدانی تواناكانی قوتابییانە لە ڕووی گەشتیاری و شوێنەوار، هەروەها نۆژەنکردنەوەی چەند خانوویێک بە مەبەستی سوودوەرگرتن لێیان لە ڕووی گەشتیارییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین

لە ماوەی تەنیا هەفتەیەکدا ٤٥ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کاتیی سووریا کوژراون

یاسین

سوپای ئیسرائیل دەستپێكی هێرشی زەمینیی فراوان لە غەزە ڕادەگەیەنێت

سەڵاح