zagros news agency

زەیدی داواکارییه‌كی ئێرانی پەسەند کرد

 

سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ داواکاری ئێرانی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی هاوبەش سەبارەت بە دۆزینەوەی بنکەکانی هەڵدانی درۆنەکان لە نزیک سنووری نێوان هەردوو وڵات پەسەند کرد.

ئەمە دوای ئەوە هات کە سعوودیه ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر بۆری نەوتی “ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا” لە ناوچەکانی ڕیاز و مەدینە بە چەند “درۆن کە لە عێراقەوە هاتوون.” سعوودیە ئاماژەی بەوەش کرد کە “لەم قۆناغەدا بڕیاری داوە وەڵام نەداتەوە و پشتگیری هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق دەکات.”

لە ئەنجامدا، زەیدی فەرمانی بە کردنەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی مەیسان دەرکرد، دوای دڵنیابوونەوە لەوەی کە هێرشەکان کە ئامانجی سعوودیە بووە لەو پارێزگایەوە دەستیان پێکردووە، هەروەها بڕیاری لابردنی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی مەیسانی دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەی سوپای ئێران: توانای مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان ئامادەی هەڵمەتە

یاسین

ڕەخنە توندەکانی ترەمپ لە نمایشی باد بانی

ART

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

سەڵاح