zagros news agency

شەهین خاڵەحەسۆ: کار دەکەین بۆ بوژانەی ژێرخانی ئابووری و کلتوری شاری کەرکوک

 

شەهێن خاڵەحەسۆ: کاندیدی ژمارە (٢٠) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاندن: هەر پارچەیەکی کوردستان شارێکی تایبەتە بە هونەر هەیە،بۆیە دەمەوێت دوای ئەوەی گەیشتمە ئەنجومەمی نوێنەرانی عێراق کار دەکەم بۆ ئەوەی ژێرخانی هونەری شاری کەرکوک هاوشێوەی پارچەکانی تری کوردستان بکرێت رەمزی هونەری و پێکەوەژیان لە کوردستان.

شەهێن خاڵە حەسۆ گووتی: نابێت کاکەیانەکان لە هەموو هەلو مەرجێکدا لە بیربکرێن بە تایبەتی کاکەیەکانی شاری کەرکوک دەبێت باشترین شێوە خزمەت بکرێن، بۆ ئەمەش دەبێت ناوەندی رۆشنبیری تایبەی بە ئاینی یارسانەکان لە کەرکوک بکرێتەوە بکەوێتە خزمەتیان.

هەروەها شەهێن خاڵە حەسۆ: کاندیدی ژمارە (٢٠) لە لیستی (٢٧٥) لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، ئەوشی خستەروو گووتی: خەلکی کەرکوک دەبێ خەباتی و تێکۆشانی هەردوو ئەندامەکەی پارتی لە پێش چاوبێت لە خولی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە چۆن وەکۆ پێشمەرگە بۆ گەراندەنەوەی مافی خەلکی کەرکوک لە دژی نەیارەکانمان دەجەنگان بۆیە با دەنگمان پێ بدەن بۆئەوەی ئێمە مانن زیاتر سەرکەوین بۆ ئەوەی مافی زیاتریان بۆ دەستە بەربکەین.

دڵشاد یونس هەرکی

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە…

دڵشاد

دەرهاویشتەكانی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای زانیاری لەسەر كۆمەڵگە

دڵشاد

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح: خه‌ڵك هه‌یه‌ پارتی نییه‌ به‌ڵام ئاماده‌یه‌ ده‌نگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بدات

یاسین