zagros news agency

نەجوا کاکەیی: خەڵکی کەرکوک بە پەرۆشن بۆ رۆژی دەنگدان بچن دەنگ بدەنە پارتی دیموکراتی کوردستان

 

نەجوا کاکەیی، کاندیدی ژمارە (٨) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانیمان بڕیارەکانی مجلسی قیادە سەورەی رژێمی بەعسی رووخای هەڵبوەشێنینەوە ئەگەر خودا یار بێت ئەمجارەش دەنگی دەنگدەرانی خۆشەویستی کەرکوک بەدەست بهێنین و بچینەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاری لە پێشینەمان ئەوە دەبێت کە لیژنەی پێویست بۆ گەراندەنەوەی خاکی کوردستان کاربکەینەوە تاکۆ خەلکی ئێمە بحەسێتەوە دوربێت لە نەهامەتی.

نەجوا کاکەیی گووتی: لە هەڵبژاردنی رابروودی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک نەبوو بەلام ئێمە لەو بازانەی خۆمان پلەی یەکەمان بەدەست هێنا توانیمان بگەینە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئێستا بارەگانمان هەنوو دلنیان کەوا کورسی زیاتر بدەست دەهێنین بە دەنگی دڵسۆزانی پارتی و جەماوەری حزبەکەمان لە کەرکوک.

هەروەها نەجوا کەکایی، کاندیدی ژمارە (٨) ل لیستی(٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئەندامان و جاوەری دلسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک پەرۆشن بۆ ئەوەی رۆژی دەنگدان بە گورو تینەوە بەشداربن لە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەنگ بدەن بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان چونکە دەزانن لە رابردوو کێ بەرگی لە خاک و خەلکی خۆی کردە لە بەغدا.

 

دڵشاد یونس هەرکی

 

Screenshot

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای (Arasat) په‌خشی ئه‌م كه‌ناڵانه‌ ڕادەگرێت

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر دواین گۆڕانكاری له‌قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌خاته‌روو

سەڵاح

بەرگری شارستانی هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ هاووڵاتییان بڵاوده‌كاته‌وه‌

یاسین