zagros news agency

خووناڤ ئەمین: لە لە ئەمریکا پێشوازیمان لەژمارەییەک قوتابی زانکۆ دهۆک کرد

خووناڤ ئەمین: نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر لە واشنتن بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەهەماهەنگی نوێنەرایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە واشنتن، ژمارەیەک قوتابی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی دهۆک بۆ تەواوکردنی بڕوانامەی دیپلۆمای دیپلۆماسی لە پەیمانگەی سیاسەتی جیهانیی (IWP) دەخوێنن. لەم رووەوە رۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دۆزینەوەی شوێنی تایبەت بوو بۆئەوەی قوتابییەکان بتوانن راهێنانی پراکتیکی لەڕووی دیپلۆماسی وەربگرن.

خووناڤ ئەمین گووتی: ئەو قوتابییانە بۆماوەی شەش هەفتە لە واشنتن دەمێننەوە و وانەی تیۆری لە پەیمانگەی IWP و راهێنانی پراکتیکی لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزخانەی عێراق و ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە واشنتن وەردەگرن.

خووناڤ ئەمین نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەوەشی بۆ ئاژاسنی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: لەمیانەی پێشوازی لە قوتابییەکان هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییەکان خواست و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ قوتابییەکان دەربڕی.

دڵشاد یونس هەرکی

 

هەواڵی پەیوەندیدار

شاخەوان عەبدوڵڵا: عەقید رێبەر مزووری ئازاد کرا

سەڵاح

ساڵی داهاتوو دوو سایدی کەسنەزان – گۆمەسپان تەواو دەبێت

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

یاسین