زۆزۆک شێخ لەتیف ساڵەی، کاندیدی ژمارە (١٤) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاندن: لە دوای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر بە پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی دژە کورد بۆ گورینی دیمگرافیای پارێزگای کەرکوک و دووبارە دەستکرا بە تەعریبێکی تر بە گواستەنەوە دونگی دوگدەرانی خمعەرەب لە باشوور و ناوەراستی عێراق بۆ پارێزگای کەرکوک بۆ ئەوەی بتوانن باڵانسی هێز بگورن لە بەرژەوەندی خۆیان بەلام ئەگەر خەڵکی ئێمە وشیاتربێتەوە لەوەی ئیستا هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو خەونەیان وەکۆ ئەوانی تر لە گوربنین دەنگی زیاتر بۆ کورد کۆبکەینەوە.
زۆزک شێخ لەتیف ساڵەیی گووتی: ئەگەر دەنگی پێویستی دەنگدەرانی خۆشەویستی بازنەی کەرکوکمان بەدەستهێناو گەیشتمە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاردەکەم بۆ ئەوەی کەرتی کشتۆکاڵی کەرکوک ببوژێنمەوە بەوەی کە زوەی جوتیاران کە تاکۆ ئێستا کێشەیان لەسەر بۆیان بگەرێتەوە لەهەمان کاتدا پرۆژەی کشتۆکاڵی لە کەرکوک زیاترببێت لە ناوچەکەدا.
هەروەها زۆزک شێخ لەتیف ساڵەیی، کاندیدی ژمارە(١٤) لە لیستی(٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئێمە لە ئیداری کەرکوک وەکۆ پێویست نینە بەلام هەولوێستەکانی جەنابی سەرۆک سەرکردایەتی پارتیمان گەواهیدەری ئەوەن کە کەرکوک چەندە گرنگە بۆ پارتی و جەنابی سەرۆک بۆیە ئەرکی ئێمە قۆرسە لە داهاتوودا خۆمان بەخزمەتکاری هەموو هاوڵاتیان پارێزگای کەرکوک دەزانین بەرگی دەکەین تاک بە تاکی کەرکوک دەبینە بڵندگۆی دەگدەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نێونەرانی عێراق.
دڵشاد یونس هەرکی


