zagros news agency

رەزامەندی تەرخانکردنی زەوی بۆ 10 هەزار و 800 پێشمەرگە دەرچوو

 

سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: “نووسراوی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ 10 هەزار و 800 پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.”

 

سەبارەت بە وردەكاریی لیستەكە، گوتی: “ئەو  ڕەزامەندییە کە وەجبەی سێیەمی پێشمەرگەیە، ناوی یەکە و بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی تێدایە.”

 

ئاشکراشی کرد: “ئێستا 20 هەزار فۆڕمی زەویی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە لە لایەن تیمەکانمان وردبینی دەکرێت و ئەویش دەنێردرێ بۆ وەگرتنی ڕەزامەندی.”

 

بەرپرسەكەی وەزارەتی شارەوانی باسی لەوەش كرد، لێژنەکان تاوەکوو ئێستا نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە ڕەزامەندیی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیەنراوێک لە سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

سەڵاح

ڕەخنەی توندی ئێران لە لێدوانەکانی نوێی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

یاسین

سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

دڵشاد