zagros news agency

بەهۆی پرۆژەكانی پارتییەوە (گوگڵ ماپ) ناچارە هەفتانە خۆی ئەپدەیت بكاتەوە

 

چالاكێكی سیاسی جەخت لە قسەیەكی هونەرمەندی میللی (فاخیر هەریری) دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت كە بەهۆی پرۆژە زۆرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، كۆمپانیای (گوگڵ ماپ) ناچارە هەفتانە خۆی ئەپدەیت بكاتەوە.

نیاز حاجی، چالاكی سیاسی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە: ”لە بەرامبەر هەر بانگەشەیەکی بێ کرداری ئەوان، پارتی پرۆژەیەکیان تێدەگرێت، پرۆژەکانی ئێرە بە کردارە، بە تاكیش نییە، بەڵکوو بە سەلیەن.“

ڕوونیشی كردووەتەوە: ”جارێک نەخۆشخانە، جارێک جووتسایدی ئۆتۆبان، جارێک پشتێنەی سەوزایی، جارێک کارەبا و ئاوی ٢٤ کاتژمێری، جارێک تونێڵ و جارێک پارک، جارێک کارگە و جارێک بازاڕی هاوچەرخ و..هتد.“

لە كۆتاییشدا نووسیویەتی: ”پارتی وەک فاخێر هەریری گوتەنی، سەری لە کۆمپانیای گوگڵ ماپیش شێواندووە، هەر رۆژەی شەقام و جووتسایدێکی نوێ زیاد دەکات، بۆیە ئەم کۆمپانیایە ناچارە لە هەولێر و دهۆک هەفتانە خۆی ئەپدەیت بکاتەوە.”

گووگڵ ماپ، بەشێكی تایبەتی كۆمپانیای گووگڵە بۆ نیشاندانی نەخشە جوگرافییەكان و نەخشەی دیاردەكانی سەر رووی زەوی لە شار و رێگەوبان و پرۆژە جۆراوجۆرەكان و چیا و دەشت و رووبار و دۆڵ و ..هتد، ئەم نەخشانەش لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەر رووی زەوی، پێویستە زوو زوو ئەپدەیت بكرێنەوە و دیاردە تازەكانی سەر رووی زەوییان لەسەر تۆمار بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیر کرا

یاسین

ئەندامە نوێیەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا دیاریکران

یاسین

یورو لیگ.. مانیونایتد بارودۆخی خراپە و ئەمجارەش نەیبردەوە

یاسین