دکتۆر گەیلان تالەبانی، کاندیدی ژمارە (١٨) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دەنگدەران و خەلکی و جەماوەری کوردستان بە گشتی و کەرکوکی دڵی کوردستان بە تایبەتی بزانیت تەنیا پارتی دیموکراتئ کوردستانە کە بتوانێت پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بکات و خەلکەکەی بپارێزێت و خۆشگوزەرانیان بۆ فەراهەم بکات بۆیە دەبێت لە هەڵبژاردەنەدا دەنگ بدەن بە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان.
دکتۆر گەیلان تالەبانی گووتی: بۆنی من وەکۆ تاکێکی ئاینی و ئاینزان کاندیدی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پەری شانازییە بۆمن چونکە لە پارتێک کاندیدم کە دامەزرێنەرەکەی مەلا بوو بۆیە شانازییە کە مرۆڤ بتوانێت لەو رێبازە خەبات بکات.
هەروەها دکتۆر گەیلان تالەبانی، کاندیدی ژمارە(١٨) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئەگەر ئێمە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارەیەکی زۆر کۆرسی لەبەغدا بین ئەوە مافی زیاتر بۆ خەلکی خۆمان دەتوانین بەدەست بهێنین، نۆیە دەبێت دەگدارانی ئێمە بیرلەوە بکەنەوە کە کێ دەتوانێت مافەکانیان لە عێراق بۆ وەدەست بهێنێی تەنیا پارتیە بۆیە دەنگ بدەن بە لیستەلەی جەنابی سەرۆک بارزانی لیستی (٢٧٥) پارتیمان.
دڵشاد یونس هەرکی


