zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی: ڕەزامەندیمان لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە گوندەکان وەرگرت

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا و بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا و ئاو کۆدەبێتەوە و ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە گوندەکانی خەزەر وەردەگرێت.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ موختاری و نوێنەرانی گوندەکانی ئەلخەزیر لە ناوچەی حەمدانیە، پەرلەمانتار شێروان دۆباردانی بە جیا لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا و بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای باکوور و بەڕێوەبەری ئاوی نەینەوا کۆبووەوە بە ئامانجی بەدەستهێنانی ڕەزامەندییان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی گوندەکانی خەزیر.

لەمبارەیەوە شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ موختارەکان و نوێنەرانی گوندەکان هەروەها لە وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکەکەمان لە گوندەکانی ئەلخەزەر، ڕەزامەندی فەرمی بەدەست هێنرا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و دامەزراندن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و پەرەپێدانی تۆڕی کارەبایی لە ترانسفۆرمەرەکان و تەل وایەر و ڕووناککردنەوە و هەڵکەندنی بیرەکان و گەیاندنی ئاوی خواردنەوە و دامەزراندنی ئاوەڕۆی ڕووی لە گوندەکانی بەدنە و ئەلمانکەبە و تەل ئەسوەد شوینەکانی تر.

هەروەها شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە خزمەتکردنی هەموو خەڵکی موسڵ و نەینەوا بە گشتی بەردەوام دەبین بە بی جیاوازی کردن لە نێوان هەموو نەتەواکان و ئاینەکاندا.

رێباز یونس

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

دڵشاد

دارەتوو… قیرتاوکردنی دووسایدی ( گەڕەکی ژین )

یاسین

كەمێك لەمەوبەر لە پرێس كۆنفرانسێكدا، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدڕاڵی، بە فەرمی كشانەوەی خۆی لە دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند. هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە لە سێ ساڵەی كاركردنیدا وەك ئەندامی دادگاكە و لە كاتێكدا كە زیاتر لە سی ساڵ خزمەتی لە بواری دادوەری هەیە، هەوڵی داوە لە میانی كاركردنی لە دادگاكەدا بنەماكانی سیستەمی دیموكراسی لە دادگاكەدا بچەسپێنێت.

دڵشاد