بەبەشداری د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و مامۆستایانی بەرێزی ئاینی و شێخانی تەریقەت و فەقێیان و کەسایەتیە کۆمەڵایەتییەکان، لەمزگەوتی حاجی عەزیز خۆشناو، مۆڵەتی (زانستی مەلایەتی) بەخشرا بە شەش فەقێ کەبونە مامۆستای ئاینی.
لەمیانی گوتەیەکدا د.پشتیوان سادق دەستخۆشی لەمامۆستای مۆڵەتپێدەر “مەلایونس باویانی” کردو پیرۆزبایشی لەمامۆستایانی مۆڵەت وەرگرکرد.
دواتر تیشکی خستەسەر ڕۆڵی کارای حوجرەی فەقێیان لەپێگەیاندنی مامۆستای میانڕەو دەوڵەمەند بەزانستە شەرعیەکان و خۆشەویستی بۆخاک و ژینگەی کوردستان.
هەروەها وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتیشی” حوجرەکان بەشێکی سەرەکین لەکەلتورو بزاڤی مێژووی کوردستان، لەپاڵ خزمەتکردن بۆئاینی پیرۆز وەک ناوەندی زانستی و کۆمەڵایەتی، ڕۆڵیان لەشۆڕش وخزمەت کۆمەڵگە و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و گیانی کۆمەڵایەتی ھەبووە.
جێی ئاماژەیە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پلانی درێژخایەنی بۆ پێشخستنی حوجرەکان جێبەجێکردووە لەئێستا (١٥٠) حوجرە لەشارەکانی کوردستاندا ھەن و مامۆستایانی بەئەزموون سەرپەشتی دەکەن، لەچوارچێوەی پلانی ئەکادیمی پرۆگرامی حوجرەکان زیاتر بەرەو پێش دەبرێن و ھەموو پاڵپشتیەکیش بۆخوێندنی حوجرەی فەقێیان دوپاتدەکەینەوە .

