zagros news agency

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بەڕووی ڕێبوار و گەشتیاراندا کرایەوە

دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە١٧-١١-٢٠٢٥، بەهۆی دروست بوونی کێشەیەکی تەکنیکی لەسیستەمی دەروازەی دەرەجیکی تورکیا، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت _ دەرەجیک بە شێوەیەکی کاتی داخرا.
ئێستا دوای هەوڵی بێوچانی تیمەکان، گرفتە تەکنیکییەکە چارەسەر کرا و دۆخی هاتووچۆ ئاسایی بۆتەوە.
لێرەوە رایدەگەینیین، کە هاووڵاتیان و گەشتیار و رێبواران، ئێستا دەتوانن بە ئاسایی و دڵنیایی، گەشتی خۆیان لە سنوورەکەمان ئەنجام بدەن.

باشە بزانرێ گرفتەکە تەنیا لە دیوی دەروازەی دەرەجیکی تورکیا بەهۆی گاریگەرییەکانی سەقا هاتە ئاراوە، ئەگینا لە دیوی زێت هیچ کێشەیەک لەئارادا نەبوو.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت

هەواڵی پەیوەندیدار

مامۆستایەکی زمانی کوردی لە سنە سزای یازدە ساڵ زیندان و دوورخرانەوە لە زێدی خۆی بەسەردا سەپا

سەڵاح

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر جەرجیس حەسەن

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیمان خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە

سەڵاح