نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەقاف و كاروباری ئایینی گوتی: سبەی دووشەم پێش بەربانگ، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، چاودێریی بینینی مانگ دەکەن بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.
هەروەها گوتی: ئەگەر بە بەڵگەوە سبەی دووشەم مانگ بینرا ئەوا ڕۆژی سێشەم یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، ڕۆژی چوارشەم دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن.