zagros news agency

خولی ئینگلتەرا.. چێڵسی دوو خاڵی تری لەدەستدا

لە یاریێکی تری هەفتەی 32ی خولی ئینگلتەرا، یانەی شیفیڵد یونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری چێڵسی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شیفیڵد یونایتد لەناو یاریگا و هاندەرانی بە دوو گۆڵ لەگەڵ چێڵسی یەکسانبوو.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 11دا تیاگۆ سیلڤا دەستپێشخەری کردو گۆڵی یەکەمی یانەی بلۆزی تۆمارکرد، هەر لەو تایمەدا خاوەن یاریگا گۆڵی یەکسانی لە خولەکی 32 لەلایەن جایدن تۆمارکردەوە.

تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان، نونی مادوکی لە خولەکی 66 گۆڵی پێشکەوتنی چێڵسی تۆمارکرد،

لە خولەکی 3ی زیادکراوی تایمی دووەم، شیفیڵدی خاوەن یاریگا گۆڵی یەکسانی لەڕێگەی یاریزان ئولیڤەر ماکبورنی تۆمارکردەوە.

 

بەم ئەنجامە، هەر یانەو خاڵێکی وەرگرت و چێڵسی بووە خاوەن 46 خاڵ و لە پلەی نۆیەمە، شیفیڵدیش تەنیا 15 خاڵی کۆکردۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر سیتی بە فەرمی گرێبەستی جێرمی دۆکۆ تاوەکو ساڵی ٢٠٣١ درێژدەکاتەوە

ahamd.luqman

وردەکاری گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ میلان

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئاتلانتا و ئارسناڵ بە یەکسانی کۆتاییهات

یاسین