zagros news agency

وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستانی سعوودییە سەربارەت بە خۆرەتاو هۆشداری دەداتە حاجییان

وەزارەتی تەندروستیی عەرەبستانی سعوودییە هۆشداریی دایە حاجییانی ماڵی خودا لە بارودۆخی پلەی گەرمای بەرزی وەرزی حەجی ئەمساڵدا لە کاتژمێرەکانی ڕۆژدا خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بپارێزن و.

ڕۆژنامەی “عوکاز”ی چاپی سعوودییه نووسیویەتی، وەزارەتی تەندروستی داوای لە زیارەتکاران کردووە لە کاتی هاتووچۆکردن لەنێوان شوێنە پیرۆزەکانی حەج سەیوان بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی لە گەرما‌بردوویی پارێزراوبن. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەزگا تەندروستییەکانی سعوودیایە بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی حاجییان تا بتوانن بە تەندروستی و ئارامییەوە ڕێوڕەسمەکانی حەج جێبەجێ بکەن.

وزارەتی تەندروستیی سعوودییە ڕاشیگەیاندووە، سیستەمی تەندروستی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە شوێنە پیرۆزەکان چڕکردووەتەوە  و تیمە پزیشکییە پسپۆڕەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی چارەسەریی خێرا جێگیر کراون. هەروەها، پەیامە هۆشیارکەرەوەکان لەنێو حاجییاندا زیاد کراون بۆ ئەوەی کوالێتیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەرزبکرێتەوە و حەجێکی سەلامەت و تەندروست بۆ زیارەتکاران مسۆگەر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ هەرتۆنێك گەنم 700 هەزار دیناری دیاریكردووە

گوران

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلار ئاشکرا ده‌كات و دۆلاریش دابەزی

سەڵاح