بۆ هەڤاڵی بەڕێز (بەکر حاجی حەسەن محەمەد)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (نەزیرە حاجی حەسەن محەمەد) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳۰ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٥

