ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێك له ئافره‌تانی شاره‌داریه‌كانی ئامه‌د و نوسه‌یبین و روحای باكوری كوردستانی كرد، كه به یاوه‌ری بۆردی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، سه‌ردانی دیوانی پارێزگایان كردبوو.
پارێزگاری هەولێر، دڵخۆشی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی شاره‌داره‌كانی باكوری كوردستانی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به رۆڵی پێشه‌نگانه‌ی ئافره‌تانی كورد كرد له باكوری كوردستان و گۆرانكاریه‌كانی ره‌وشی كوردی به ئه‌رێنی وه‌سفكرد و جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی توند‌و تۆڵ كردن و كرانه‌وه‌ی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی باشوور كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی ئافره‌تانی شاره‌داریه‌كانی باكوری كوردستانی، سوپاسی پێشوازی گه‌رمی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد‌و ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پارێزگار خسته روو، كه وێرای به‌هێزكردنی په‌یه‌وه‌ندیه جڤاكیه‌كانیان، هاوكات ئاشنا بوونه به رۆڵی پێشه‌نگانه‌ی ئافره‌تان له شاره‌وانی و دام‌و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
له دووماهی دیداره‌كه‌دا پارێزگاری هەولێر، هه‌موو ئاماده‌باشیه‌كی خۆی نیشاندا‌و هیوای مانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌یانی بۆ خواست .
شایه‌نی باسه سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو به‌رێوبه‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانی هه‌ولێرو به‌رێوبه‌ری قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر، ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون .

