سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد باس له گرنگی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌لێت: “ئه‌م كونسوڵخانه‌یه گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌یه له جیهاندا و گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕێوڕەسمێکدا باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر دەکرێتەوە، کە بە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان.
له‌م باره‌وه، د. سامان شاڵی، سیاسه‌تمه‌داری كورد و شاره‌زاش له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مرۆ 3ی12ی2025 بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌مرۆ گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له جیهان له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و ئه‌گه‌ر وه‌ك باڵیۆزخانه سه‌یری بكرێت ده‌بێته پێنجه‌مین گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه‌ی جیهان و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای 2003 ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێزیان ده‌وێت له‌ناو عێراقی یه‌كگرتوو بۆ ئه‌م كاته‌ی عێراقیش گرنگه كه خه‌ریكین دوای هه‌ڵبژاردن گفتووگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان”.
گوتیشی: “كردنه‌وه‌ی ئه‌م كونسوڵخانه‌یه په‌یامێكی گرنگه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوژمنایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت گه‌مارۆی ئابووری و سیاسی بده‌ن ئه‌مه په‌یامه به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه، و پشتگیری و پشتیوانی هه‌یه كه هیوادارین ئه‌م نامه‌یه بگاته ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و باش لێی تێبگه‌ن و په‌یامێكی گرنگه بۆ ناوخۆی خۆشمان یه‌كگرتوو بین”.

