zagros news agency

پەیامێک لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانیەوە

 

دوای ئەوەی لە ڕۆژی شەممە 29/11/2025 ژمارەیەک ئاژاوەگێڕ لە گوندی لاجانی قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر هەوڵیان دا پەلاماری دەزگا حکومی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و پاڵاوگەی نەوت بدەن و بەو هۆیەوە تەقەکردن ڕوویدا و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک شەهید بوو هاوکات پێشمەرگەیەکمان بە ناوی (ئارمان سەنار ڕەشید) بریندار بوو، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.

بەناوی فەرماندە و سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگەكانی فەرماندەییمانەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید دەكەین، لەخوای گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بكات و سێبووریش بە هەموومان ببەخشێ.

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی
4/12/2025

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح

پارێزگارێ دهۆکێ هژمارەکا پرۆژێن نوی رەوانەی بجهئینانێ کرن

سەڵاح