zagros news agency

پارێزگاری هەولێر، هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ چەمچەماڵ و گەرمیان دەردەبڕێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.12.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگارى سلێمانی، سەبارەت بە و شەپۆلی بارانبارینەو لافاوەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دروستبووە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، كە بەهۆیەوە جگە لە زیانی مادی، بەداخەوە دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە. وێڕای ھاوخەمی پارێزگا و خەڵکی شارى هەولێر، سەرەخۆشی لە خانەواده‌ و كه‌سوكاری هه‌ردوو قوربانییه‌كه‌ كرد و ئامادەیی پارێزگاى هەولێر و تیمى فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى نیشاندا، بۆ ھەرچی پشتیوانی و پێویستى و هاوکارییە بۆ قەزای چەمچەماڵ و سنووری ناحیەکانی و کەمکردنەوەی زیانەکان.

هەروەها لە پەیوەندیەكی تردا لەگەڵ جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، هەموو هاریكارییەكی پارێزگای هەولێری دووپاتكردەوە و ئامادەیی هەرەچی پێویستەیەكی هەیانبێت نیشاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەندن، لە زستان پاڵپشتیەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە

سەڵاح

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین