zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و رۆشنبیری دەکات

 

ڕۆژی یەکشەممە 23ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراقی بۆ ئاشتی و هاوکاری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕێگەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەریی کێشە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێ کرا و هەروەها جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەکان لەپێناو دەستەبەرکردنی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و زامنکردنی سەقامگیری و پێکەوەژیان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرۆزباییەک لە فازل میرانییەوو

سەڵاح

تاران بە هۆی پشووسوارییەوە پشوو دەدات

یاسین

چین فڕینی دڕۆنان بەسەر ئاسمانی پایتەختدا سنووردار دەکات

یاسین