zagros news agency

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێدەگات

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، ڕێزدار ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز هامش فاڵکنەر – پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا پێگەیشت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا بابەتە گرنگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتووگۆیان لەبارەوە کرا بەتایبەت هەڵوەستە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا، هەروەها باس لە دوایین هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا لەپێناوی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانە ڕێکخراوەکان هەڵوەستەی لەسەر کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیستی مووچەی مانگی تەمووز ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

سەڵاح

سەرۆك بارزانی جەژنی ڕەمەزانی له‌ موسوڵمانان پیرۆز كرد

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

یاسین