zagros news agency

کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی قەزای خەبات دابینکرا

 

پرۆژەی رووناکی لە تەواوی قەزای خەبات و دەوروبەری جێبەجێکراوە، کێشەی پچڕانی کارەبا لە تەواوی سنوورەکەدا نەماوە.

ئەردەلان کاوێز، بەڕێوەبەری کارەبای خەبات رایگەیاند، تیمی رووناکی کارەکانی لە سنووری قەزای خەبات تەواو بووە، ئێستا تەواوی خەبات و دەوروبەری کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابینکراوە.

وتیشی، دوای تەواوبوونی کارەکانی تیمی رووناکی، زۆربەی هاووڵاتیان خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار کردووە، ئەو شوێنانەی کە پێشتر پێوەری زیرەکیان بۆ نەچووە، پێوستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای خەبات بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

شیاوی باسە لەماوەی ڕابردوو هاووڵاتیان بەهۆی کەمی کارەبا ناڕەزاییان دەردەبڕی، بەڵام ئێستا تەواوی سنوورەکە کارەبای 24 کاژمێری بۆ دابینکراوە بە نرخی پاڵپشتی کراوی حکومەت و بەپێی بەکارهێنان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر ساختەکاری سزای حەوست ساڵ بەسەر بەرپرسێکی حکوومەتدا سەپێندرا

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سیستەمی عێراق هەموو شتێکه جگه له فیدراڵی

سەڵاح

لە بەیروت دەنگی تەقە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بیسترا و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ڕێگاکانی داخست

سەڵاح