zagros news agency

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەكات

بەڕێزان سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ،

بە گەرمی پیرۆزباییی ئەم دەستکەوتە جیهانییەتان لێ دەکەم کە تێیدا هانده‌رانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ له‌لایه‌ن فیفاوه‌ وەک باشترین و کاریگەرترین هانده‌ر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کران.

ئەم نازناوە جیهانییه‌، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاکه‌تان کرده‌ تابلۆیەکی هونەریی جوان و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیاندۆستیی گەلی کوردستانتان بە جیهان گەیاند.

دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵکی خۆشەویستی زاخۆ بۆ یانەکەیان، نموونەیەکی باڵایە. هیوادارم هەمیشە وەک پێشەنگ بمێننەوە و پاڵپشتێکی بەهێز بن بۆ پێشکەوتنی وەرزش و بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هەر سەربەرز و سەرکەوتوو بن.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/16

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتێرێش بۆ بەشداریکردن لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی یۆنامی دەگاته بەغدا

سەڵاح

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاداری ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەوە

یاسین