zagros news agency

مەلامستەفا بارزانی پیرۆزبایی لە گشت کوردستانیان و هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات

 

بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نێودەوڵەتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) بۆ “باشترین هاندەری ساڵ لە جیهاندا”، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، پیرۆزباییەکی گەرم و تایبەت لە هەموو هاندەرانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ و گشت کوردستانیان دەکات، هەروەها سوپاسی هەموو هاووڵاتیان دەکات لە سەرانسەری جیهان کە پاڵپشت و هاوکاربوون لە بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە مەزنە بۆ یانەیەکی کوردستانی.

ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە کە بۆ یەکەم جارە ئەم خەڵاتە بە یانەیەکی کوردستانی بدرێت لە ئاستی جیهان، دەرفەتێکی بێوێنەیە بۆ نیشاندانی ڕووی راستەقینەی رۆحی هاوکاری و گیانی وەرزشی کوردستانیان، پاڵپشتی و یەک هەڵوێستی گەلی کورد  بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ بەفیڕۆ نەچوو، ئێستا هاندەرانی کورد باشترینن لە جیهاندا کە بۆ هەموومان جێگەی شانازییە.

راگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

16ی کانونی یەکەمی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

چەندین ڕووداوی جۆراوجۆر لە بەغدا ڕوویدا

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

به‌ ڤیدیۆ… پۆلیسی هه‌ولێر دانپێدانانی شوفێری عه‌لی حه‌مه‌ساڵحی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح