ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2025، بەڕێز “فارس عیسا” سهرۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بەشداری کرد لە ئاهەنگی ڕۆژى نيشتمانى قهتهر، كه له لايهن باڵیۆزخانەی ئهو وڵاتهوه، لە هۆتێل مۆڤێنپیک لە بەغدا بەڕێوەچوو.
لە ئاهەنگەکەدا، ژمارەیەک دیپلۆماتکاری عەرەب و بیانی، و هەروەها چەند بەرپرسێکی حکومی و حيزبی عێراق ئامادەبوون.
“عیسا” بەناوی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی حکومەت و گەلی دەوڵەتی قەتەر کرد بەم بۆنەیەوە،و هیوای بەردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی دۆست قەتەری خواست.


