بۆ ماڵباتی هونەرمەندی کۆچکردوو (زوهێر عەبدولمەسیح)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی شانۆکار و دەرهێنەر و هونەرمەندی ناسراو، کادیری دێرینی ئێزگەی دەنگی کوردستان، (زوهێر عەبدولمەسیح)مان پێگەیشت.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە هونەرمەندان و دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۱ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥

