بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 21 ی کانوونی یەکەمی 2025، به هاوڕێيه‌تى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێز دوكتۆر “عه‌بدوله‌تيف ڕه‌شيد” بەشداری مەراسیمی پێشوازیکردن لە سەرۆکی پاکستان “ئاسف عەلی زەرداری” کرد، کە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا.
له کۆبوونەوەکەدا، ڕێوشوێنى بتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی، نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا، وهەروەها دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له سه‌ر، پێويستى هه‌ماهه‌نگكردنى هه‌ڵوێسته‌كان له باره‌ى كێشه هه‌رێمييه‌كان، وهاوكاريكردن له بته‌وكردنى ئاسايش وسه‌قامگيرى ناوچه‌كه وكۆنترۆڵكردنى گرژييه‌كان كرده‌وه.
لای خۆیەوە سەرۆکی نوێنه‌رايه‌تى حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەناوی سەرکردایەتی هه‌رێمى کوردستانەوە بەخێرهاتنی سەرۆکی پاکستان و وەفدی یاوەری کرد، و بانگهێشتی کرد بۆ سەردانی داهاتووی بۆ عێراق سەردانی هەولێر بکات ،و لەنزیکەوە شاهیدی جوانی هه‌رێم و گەشەسەندنەکەی لەبوارە جیاجیاکاندا بێت.
لەبەرامبەردا سەرۆکی پاکستان، سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی نوێنه‌رايه‌تى حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ بانگهێشتنه‌كه، و سڵاوی خۆى، ئاراستەی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان، له سه‌رووى هه‌مويانه‌وه به‌ڕێز مەسعود بارزانی کرد، و ئاماده‌يى خۆى بۆ سەردانی هەرێم له ده‌رفه‌تێكى ديكه‌دا، دووپاتکردەوە.

