ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2025، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات، بەپێی زانیارییەکان، شاندی پارتی پێکدێن لە: فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، فوئاد حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.
دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە 11ـی تشرینی دووەم، لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت هێزە براوەکان، جووڵەیان بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان دەستپێکردووە. بهپێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس كۆبوونهوهی شاندهكهی پارتی بۆ وهرگرتنی بیرورای حزبه عێراقییهكان و بۆچونی پارتییه لهبارهی كابنیهی نوێی عێراقهوه ئامانجی سەردانی شاندەکەی پارتی، گفتوگۆکردنە لەگەڵ هێز و لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و بەجیا لەگەڵ لایەنە شیعی و سوننییەکان کۆدەبێتەوە.
سەردانی ئەم شاندەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا لە کاتێکدایە، هەوڵ و دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق چڕبوونەتەوە.

