شاندێکی پارتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک فراکسیۆنەکەی دەچێتە بەغدا. به‌پێی زانیاری زاگرۆس ئاماده‌كاری كراوه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پۆسته.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، شاندێكی پارتی ده‌چێته به‌غدا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، سبه‌ی شاندێكی پارتی ده‌چێته به‌غدا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی خۆی له‌به‌غدا ده‌كات له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك له‌وانه یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه به‌ركه‌وته‌ی پارتییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌به‌غدا دیاری ده‌كرێت،
پەرلەمانی عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی خۆی، رۆژی دووشه‌ممه پرۆسه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت کارنامەی دانیشتنەکە سوێندخواردنی یاسایی ئەندامانی نوێ و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان (سەرۆک و دوو جێگرەکەی) لەخۆدەگرێت.

