zagros news agency

وه‌زاره‌تی دارایی خشتەی مووچەی مانگی 10  بڵاوكرده‌وه‌

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری  له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ( ٢٩ ی کانوونی یەکەمی  ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە  ( ٣١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

وه‌زاره‌تی تێبینییه‌كی دا و ده‌ڵێت، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

May be an image of map and text

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگەی مەدا دەكات

یاسین

وەزارەتی نەوت: دەنگۆی ڕاگرتنی نەوتهەڵگرێکی عێراقی لە نزیک گەرووی هورمز دوورە لە ڕاستییەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی و سوودانی کۆبوونەوە

سەڵاح