وەزیری بازرگانی فیدراڵی، بەڕێز “ئه‌سير داود سه‌لمان ئه‌لغرێرى” ، ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی کانوونی يه‌كه‌مى 2025، لە نووسینگەکەیدا ، لەگەڵ بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکی نوێنەرايه‌تى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا كۆبوه‌وه.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ڕێگاکانی بته‌وكردنى پەیوەندییەکانی نێوان، هه‌ردوو وەزارەتی بازرگانی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان باسکرا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەموو هاوڵاتیانی عێراقی بکات.
هەروەها هەردوولا، باسیان لە پێشخستنى مێكانيزمى دابه‌شكردنى بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتیان لە هه‌رێمى کوردستان كرد، جەختیش لەسەر پێویستی مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو هاوڵاتیان بە یەکسانی، و بەبێ جياوازى کردەوە.
لە به‌شێكى دیکەی کۆبوونەوەکەدا، شايسته داراييه‌كانى جووتیارانی هه‌رێمى کوردستان تاوتوێكرا، کە بەرهەمی گەنمی خۆیان ڕاده‌ستى، حکومەتی فیدراڵی كردوه و تا ئێستاش مافەکانیان وەرنەگرتووە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری بازرگانی فیدراڵی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی نوێنەرايه‌تى حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چارەسەرکردنی ئەو کێشە و بەربەستانەدا دەربڕی، کە رێگری لە رێڕەوی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن، لە بوارە جیاوازەکاندا.



