دوای ئەوەی لە شەوی ڕابردو ڕێکەوتی 2025/12/29 لە تاوانێکی کوشتن لە کۆمەڵگای شاوێس سەر بە پارێزگای هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەست بەجێ لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا ، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد بەناوی (ی ، ف ، ر) ،لە لێکۆڵینەوەی سەرەتای دانی بە تاوانەکەیدا ناوە،کە لە سەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی ئافرەتێک و پیاوێک بەناوەکانی (أ، ف ، ر) و ( و ، ا )، ڕێکاری یاسای بەرامبەر گیراوەتە بەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئاڕاستەی دادگا کراوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٣٠ی دیسمبەری ٢٠٢٥

