zagros news agency

کەشناسی: کاریگەری شەپۆلی باران و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە 01-01-2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت , لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت ( ناوچە سنوریەکان – مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر) هەروەها پێشبینی بارینی بەفر و کرێوە دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەورو بەری و ئیدارەی زاخۆ . لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت .
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک , هەندێک کات چاالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت، لەکات و وشوێنی دابارین ( 3-5 ) کم دەبێت.

سبەى هەینی 02- 01- 2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , لە کاتەکانیی بەیانیدا کاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان . لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆڵە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی ( 1 تــــــا 3 ) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت لەکات و شوێنی دابارین ( 3-5 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
دهۆک : 5 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی.

01-01-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لەبارەی پشووی سبەی دەدرێت

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی هەشت دەخرێتە روو

یاسین