zagros news agency

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت تا کاتێکی نادیار داخرا

 

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و تێکچوونی کەشوهەوا، هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتی (زێت) لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیرا.

ڕۆژی پێنجشەممە 01ێ کانوونی دووەمی 2026، هۆبەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختیی ڕێگاکان و نالەباریی کەشوهەوا، لە لایەن هەردوو دەروازەی “دەرەجیک” لە تورکیا و “زێت” لە هەرێمی کوردستان، ئاگادار کراینەوە کەوا هاتوچۆ بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیراوە.”

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە تەواوی ڕێگاکانی ئەو سنوورە بەستراون و بە هیچ شێوەیەک هاتوچۆی گەشتیاریی تێدا ئەنجام نادریت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئاستەنگی زۆری بۆ هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکان دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی باسیان له هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کرد

یاسین

رۆژێک پشوو راگەیندرا

یاسین

نهێنی نوێی ژیانی شازادە دایانا ئاشکرا دەکرێن

ART