ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نازم هه‌ركی: هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یانه‌وێت دیزاینی پێشوه‌خته‌ بۆ پۆستی ئیداره‌كانی نه‌ینه‌وا دابنێن

 

به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، کە رێككه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌ بابه‌تی شنگال، به‌ده‌ر له‌و رێككه‌وتنه،‌ هه‌ر هه‌نگاوێك بنرێت‌ خۆسه‌پاندنه‌، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ راست نیین و‌ هیچ پۆستێك یه‌كلا ناكرێته‌وه‌، تا به‌پێی یاسا نه‌بێت.

نازم هه‌ركی، به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رێككه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌ بابه‌تی شنگال، به‌ده‌ر له‌و رێككه‌وتنه،‌ هه‌ر هه‌نگاوێك بنرێت‌ خۆسه‌پاندنه‌، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ لایه‌نی سێیه‌میش، كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانن تێیدا به‌شدارن، به‌پێی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا ده‌بێت شه‌ش مانگ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت و یه‌كه‌ی ئیداری دابنرێت، ئێستا پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌سیاسی كراوه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ر له‌ رێككه‌وتن و بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌لای خۆیانه‌وه‌ بڕیار بده‌ن، به‌ڵام بۆیان ناچێته‌ سه‌ر، چونكه‌ ئێمه‌ پێداگرین له‌سه‌ر رێككه‌وتنی شنگال و پێدانی حه‌ق به‌پێی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ لایه‌نی براوه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كان ئه‌وه‌یه، ‌كه‌ ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ شنگال دابنرێت و قه‌زاكانی دیكه‌ به‌پێی یاسا، هه‌ڵبژاردنیان بۆ بكرێت.

به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ راست نیین و‌ هیچ پۆستێك یه‌كلا ناكرێته‌وه‌، تا به‌پێی یاسا نه‌بێت، ئه‌وان ده‌ترسن له‌ هه‌ڵبژاردنی قه‌زاكان (كه‌ له‌ناو خه‌ڵك ده‌كرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی قائیمقامه‌كان و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان)، چونكه‌ ده‌زانن هه‌ڵبژاردنی قه‌زاكان بكرێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حه‌قه‌ سه‌ر ده‌كه‌وێت، بۆیه‌ هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێت بكرێت، پارتی پێداگره‌ له‌سه‌ر دوو شت، یه‌كه‌میان رێككه‌وتنی شنگال و دووه‌میشیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاكان، به‌ڵام چونكه‌ هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یانه‌وێت دیزاینی پێشوه‌خته‌ بۆ پۆستی ئیداره‌كانی نه‌ینه‌وا دابنێن، پارتی ناچێته‌ ژێر ئه‌و باره‌وه‌.

هەروەها نازم هه‌ركی، به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ده‌بێت به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی خۆمان پۆسته‌كان وه‌ربگرین و پێویستە له‌گه‌ڵ راستی جوگرافیا و به‌ركه‌وته‌ی جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵبژاردن بكرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی قەتەڕ هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا

یاسین

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرێن كۆده‌بێته‌وه‌

یاسین

هەفتەی ئایندە شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمڕاڵی دەکەنەوە

سەڵاح